بایەخی سەردانەكەی مستەفا كازمی بۆ ئەمریكا كاتێك زیاتر دەبێت كە لە دوتوێی “گەمەی هاوپەیمانییەكان”ی دنیای ئەمڕۆدا تەماشای بكەین. ئەم بەشەی جیهان، جەرگستانی ناوچەیەكی پڕكێشەیە لە نێوان بەحری سپی و ئاوەكانی كەنداو، كە لە كەفوكوڵدایە وهاوپەیمانی و لێكترازانە سیاسییەكانی خێراتر لە جاران روودەدەن.